سیستەمی بە کارت کردنی کارەبا خەرجی کەم دەکات و داهات زیاد دەکات
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • سیستەمی بە کارت کردنی کارەبا خەرجی کەم دەکات و داهات زیاد دەکات

سیستەمی بە کارت کردنی کارەبا خەرجی کەم دەکات و داهات زیاد دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سیستەمی بە کارت کردنی کارەبا خەرجی کەم دەکات و داهات زیاد دەکات
0

لایک

بریکاری وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، کارەبا دەکرێتە کارت، هاوشێوەی کارتی مۆبایل هاوبەشانی کارەبا سوودی لێ دەبینن.

کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، پلانی وەزارەتی کارەبا ئەوەیە سیستەمی پری پەید جێبەجێ بکرێت کە ھاوشێوەی کارتی مۆبایل ھاوبەشانی کارەبا بەکاری دێنن.

کامیل قەزاز وتیشی، “پڕۆژەکە وەک تاقیکردنەوە لە بازاڕی لەنگەی ھەولێر و بازاڕی دھۆک دەستی پێ کردووە، ئەوانەی سیستەمی پری پەید بەکار دێنن دەتوانن لێیان بپرسن چەند سوودی ھەیە و نرخی کارەباش کەمتر لەسەریان دەکەوێت”.

ئەوەشی روونکردەوە، ئەگەر سیستەمەکە سەرکەوتوو بێت و لەگەڵ کۆمپانیا گەیشتینە رێککەوتن، ئەوە رەزامەندیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران وەردەگرین بۆ ئەوەی لە سەرانسەری هەرێم جێبەجێ بکرێت، چونکە سیستەمەکە کاریگەریی دەبێت لەسەر رەوشی کارەبا و خەرجی کەم دەکاتەوە و داھات زیاد دەکات.