سیسته‌می وه‌رگرتنی قوتابییان له‌ زانكۆكان ده‌گۆڕدرێت..
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سیسته‌می وه‌رگرتنی قوتابییان له‌ زانكۆكان ده‌گۆڕدرێت..

سیسته‌می وه‌رگرتنی قوتابییان له‌ زانكۆكان ده‌گۆڕدرێت..

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سیسته‌می وه‌رگرتنی قوتابییان له‌ زانكۆكان ده‌گۆڕدرێت..
0

لایک

ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکانیش “هەڵوەشاندنەوەی هەژمارکردنی ئارەزوومەندانەی نمرەی وانەکانی کوردی و عەرەبییە.” ئاماژە بەوەش دەکات، کار دەکەن بۆئەوەی لەڕێگەی “تاقیکردنەوەیەکی ستانداردی نیشتمانی” خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرن.
 
لەبارەی کاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەکە لەسەر ئەو قوتابی و خوێندکارانە جێبەجێ دەکرێت کە لە ساڵی خوێندنی 2025 – 2026دا لە پۆلی 12ی ئامادەیی دەبن، “واتە لەو ساڵەوە وانەی زمانی کوردی و عەرەبی لە قۆناخی 12ی ئامادەیی وەکو سەرجەم وانەکانی دیکە لە سیستمی وەرگرتن هەژمار دەکرێت.”

رۆژی دووشەممە 31-10-2022 بە سەرپەرشتى ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ئامادەبوونى بریکارى وەزارەت، سەرۆکی زانکۆکانى کوردستان، راوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى بەڕێوەچوو.
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، “کار دەکەن بۆ گۆڕینی سیستمی ناوەندی وەرگرتن، لەڕێگەی هێنانەکایەی تاقیکردنەوەیەکی ستانداردی نیشتمانی بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان. کە تێیدا رەچاوی خولیا و ئارەزوو و توانای داهێنان و بیرکردنەوەی رەخنەگرانە و ئاراستەی پیشەیی خوێندکاران و قوتابیان بکرێت و زانکۆکانیش بەشداربن لە پرۆسەی هەڵسەنگاندنی دەرچووانی ئامادەیی لەسەر بنەما و پرەنسیپەکانی خوێندنی پەیوەندیدار (Relevant Education).”

بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە یەکخستن و رێکخستنى کرێى خوێندنى پارالێل لە زانکۆکانى کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، “فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەت کار بۆ یەکخستنی کرێی خوێندنی بەشە هاوشێوەکان لە سەرجەم زانکۆکاندا دەکەن.”

ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جەختی لەوە کردووەتەوە، “ستراتیژیەتى کارکردنى وەزارەت لەم کابینەیە دابینکردن و پێگەیاندنى کادیرى پێویستە بۆ بازاڕى کارى کوردستان، بەشێوەیەک خاوەن کارامەیى بن و بتوانن تواناکانیان بۆ خزمەتى سێکتەرە جیاوازەکان بەکاربهێنن.”