ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عێراق چاوەڕێی گەیشتنی کاروانێکی سیستمی بەرگری ئاسمانی دەکات لە فەرەنساوە تاوەکو لەسەر سنوورەکانی جێگیری بکات.
مه‌هدی ته‌قی ئامرلی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، چەند رێوشوێنێک بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری وڵات ده‌گیرێنه‌به‌ر.
ئاماژەی بەوەشدا، یەکێک لەو رێکارانە جێگیركردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییە له‌سه‌ر سنووره‌كان و چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی کاروانێکی ئەو سیستەمەن كه له فه‌ره‌نسا كڕدراوە.
راشیگەیاند، پلانی جێگیرکردنی هێزی فیدراڵ له‌سه‌ر سنووره‌كانی توركیا و ئێران هه‌نگاوێكی گرنگه، بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق.