ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای ئاینی شیعه‌كان له عێراق رایگه‌یاند، به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نرخ و قۆرخكردنی بازاڕه‌كان رێگه‌پێدراو نییه و قه‌ده‌غه‌یه.
.
لەبارەی پرسیارێك كه ئاڕاسته‌ی نوسینگه‌ی سیستانی كراوه لە بارەی حوكمی كه‌سانی قۆرخكار چیه كه ده‌بنه هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی له‌بازاڕه‌كان؟، له‌پێگه‌ی فه‌رمی مه‌رجه‌عی باڵا بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه به‌شێك له‌بازرگانان ده‌یانه‌وێت قۆرخكاری بكه‌ن تا به‌های بازاڕه‌كه‌ی به‌رز بكه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش رێگه‌پێدراو نییه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا قۆرخكردنی خۆراک قه‌ده‌غه ده‌كات كه لێره‌دا وه‌ک هێزی زاڵ بۆ خه‌ڵكی وڵات دێت، ئه‌وه‌ی پشت ده‌به‌ستێت به هه‌ڵگرتنی خۆراک وه‌ك سوته‌مه‌نی و به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان یاخود پێكهاته خۆراكییه‌كانی وه‌ک خوێ و رۆن و چاوه‌ڕێی ده‌كات نرخه‌كه‌ی به‌رز ببێته‌وه و به‌وجۆره‌ش قۆرخی ده‌كات رێگه پێدراو نییه.
مه‌رجه‌عی باڵای ئاینی شیعه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌شێک له‌بازرگانان ده‌یانه‌وێت قۆرخكاری بكه‌ن تا به‌های بازاڕه‌كه‌ی به‌رز بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر موسڵمانان و له‌كاتی خۆیدا نایخه‌نه بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌ش دروست نییه.