سیستانی: فڕۆشتنی دراو بە وڵاتانی دراوسێ رێگەپێدراو نییە ئەگەر زیانى بۆ ئابوورى نیشتمانى هەبێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سیستانی: فڕۆشتنی دراو بە وڵاتانی دراوسێ رێگەپێدراو نییە ئەگەر زیانى بۆ ئابوورى نیشتمانى هەبێت

سیستانی: فڕۆشتنی دراو بە وڵاتانی دراوسێ رێگەپێدراو نییە ئەگەر زیانى بۆ ئابوورى نیشتمانى هەبێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سیستانی: فڕۆشتنی دراو بە وڵاتانی دراوسێ رێگەپێدراو نییە ئەگەر زیانى بۆ ئابوورى نیشتمانى هەبێت
0

لایک

عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق رایگەیاند، فرۆشتنى دراو لەلایەن بازرگانانەوە بە وڵاتانى دراوسێ رێگەپێدراو نییە، ئەگەر دەرکەوت زیانى بۆ ئابوورى نیشتمانى هەیە و پێچەوانەى رێکارە یاساییەکان بێت.

نووسینگەى عەلى سیستانى، مەرجەعى باڵاى شیعەکانى عێراق وەڵامى پرسیارى یەکێک لە شوێنکەوتووانى مەزهەبی شیعەى داوەتەوە، کە ئاراستەى کراوە، لەبارەى رەوایەتى فرۆشتنى دراوى عێراقى بە وڵاتانى دراوسێ.

لە وەڵامدا نووسینگەی سیستانی کە وەڵامەکانى بە فەتواى سیستانى هەژمار دەکرێت، نووسیویەتی، “فرۆشتنەکە خۆى بۆ خۆى رێگەپێدراوە، ئەگەر زیانی بۆ ئابووریی نیشتمانى نەبێت یان پێچەوانەى یاسا کارپێکراوەکان نەبێت”.

ئەو وەڵامە لەکاتێکدایە بەقاچاخبردنی دۆلار لە عێراقەوە بۆ دەرەوە بە یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینى بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر بە دۆلارى ئەمەریکى دادەنرێت.

نزیکەى مانگێکە بەهاى 100 دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر بە دینارى عێراقى لە 150 هەزار دینار زیاترە، سەرەڕاى ئەوەى بانکى ناوەندى یەک دۆلار بە 1460 دینار دەفرۆشێت.