مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له نه‌جه‌ف رایگەیاند، ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی له توركیا و سووریا روویدا، كاره‌ساتێكی مرۆیی بێوێنه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه بووه.
نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له نه‌جه‌ف ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌و بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌ی كه له توركیا و سووریا روویاندا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر قوربانی و بریندار و زیانی به ژێرخانی ناوچه نیشته‌جێبووه‌كان گه‌یاندووه.
جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی روویداوه كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره‌یه و له‌م سه‌ده‌یه‌دا بێوێنه بووه و داواش له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندار ده‌كات، به یه‌كگرتوویی و به‌زووترین كات پێداویستی بۆ زیانلێكه‌وتووان دابین بكه‌ن.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت