سۆمۆ داوا لە کۆمپانیا جیهانییەکان دەکات نەوتی هەرێمی کوردستان نەکڕن

سۆمۆ داوا لە کۆمپانیا جیهانییەکان دەکات نەوتی هەرێمی کوردستان نەکڕن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سۆمۆ داوا لە کۆمپانیا جیهانییەکان دەکات نەوتی هەرێمی کوردستان نەکڕن
0

لایک

بەڕێوەبەری کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق ناسراو بە سۆمۆ رایگەیاند، داوایان لە کۆمپانیا جیهانییەکان کردووە نەوتی خاو لە هەرێم نەکڕن، ئەوکات حکومەتی هەرێمیش ناچاردەبێت بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی جێبەجێ بکات.

شەوی رابردوو 19-09-2022، عەلا یاسری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراقی (واع)ـی راگەیاند، “بەپێی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی هەموو ئەو گرێبەستانەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی کردوون بۆ دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت پووچەڵن”.

عەلا یاسری وتیشی، “وەزارەتی نەوت رێکاری گرتووەتەبەر بۆ گواستنەوەی ئەم دۆسیەیە بەتەواوەتی (دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان) بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم هەنگاوەی لا پەسەند نەبوو، بۆیە وەزارەتی نەوت رێکاری یاسایی گرتووەتەبەر”.

ئاماژە بەوەشدەکات، “حکومەتی هەرێمی کوردستانیش “ناچارە” بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی جێبەجێ بکات. کۆمپانیای سۆمۆ داوای لە هەموو کۆمپانیا جیهانییەکان کردووە نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان نەکڕن”.

دادگەی فیدراڵیی عێراق لە 15-02-2022، بڕیاریدا کە یاسای نەوت و گازی هەرێم نادەستوورییە. دادگەکە هەروەها بڕیاری دا کە دەبێ حکومەتی هەرێم تێکڕای نەوتی بەرهەمهێندراوی خۆی رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات.

لە بەرامبەردا، حکومەتی هەرێم بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی بە سیاسی ناودەبات و بە تێکڕا رەتیدەکاتەوە.