وەزیری دەرەوەی رووسیا دووپاتی کردەوە تاوەکوو پرسی ئۆکرانیا لە ڕیشەوە چارەسەر نەکرێت، بە هیچ چارەسەرێک ڕازی نابن.
ئەمڕۆ هەینی 4ـی، رێكەوتی تەمموزی 2025، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ڕایگەیاند، ئەگەر بەرژەوەندییە دەستوورییەکانی رووسیا لە ڕووی ئاسایشەوە بەتەواوی لەبەرچاو نەگیرێت، ئەوە بە هیچ چارەسەرێک ڕازی نابن.
سێرگێی لاڤرۆڤ ئاماژەشی دا، چارەسەری سیاسی و دیپلۆماسی بۆ پرسی ئۆکرانیا مەحاڵە، ئەگەر هۆکارە بنەڕەتییەکانی دروستبوونی ئەو جەنگە لە ڕیشەوە چارەسەر نەکرێت.
ڕۆژی پێنجشەممە، 3ـی تەمموزی 2025، کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا بە تەلەفۆن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قسەی کردووە و تاوتوێی پێشهاتەکانیان لە ئێران، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی ئۆکرانیا کردووە.
پوتین جەختی لەوە کردبووە، رووسیا دەستبەرداری ئامانجەکانی لە ئۆکرانیا نابێت، لە نێویشیاندا هۆکارە بنەڕەتییەکانی ئەم جەنگە، وتیشی: رووسیا ئامادەیە لە گفتوگۆکان و دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە بۆ ئۆکرانیا بەردەوام بێت.
لای خۆشییەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێم وا نییە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا بیەوێت ئەو جەنگە ڕابگرێت، بۆیە زۆر نائومێد بووم.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا