سەرۆکوەزیرانی هەرێمی سەربەخۆی سکۆتلەندا رایگەیاند، لە بەرواری 19ـی تشرینی یەکەمی ساڵی داهاتوو ریفراندومێک لەپێناو بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئەنجام دەدەن.
لەمیانی وتارێکیدا لە پەرلەمانی سکۆتلەندا، نیکۆلا ستورگیۆن، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی سەربەخۆی سکۆتلەندا رایگەیاند کە هەوڵێکی دیکە دەخەنەگەڕ بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی و بڕیار وایە لە بەرواری 19ـی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 ریفراندۆم بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئەنجام بدەن.
لەبەرامبەر ئەمەدا بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دژایەتیی خۆی لەبەرامبەر ئەنجامدانی ریفراندۆم راگەیاندبوو، لەگەڵ ئەوەشدا ستۆرگیۆن رایگەیاندووە کە دەسەڵاتی هەیە بژاردەی سەربەخۆیی و ریفراندۆم بخاتە بەردەم خەڵکەکەیان.
هاوکات سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا ئاماژەی بەوەشکرد کە حکومەتی بەریتانیا رێز لە دیموکراسیەتی سکۆتلەندا ناگرێت و ئەوانیش رێگە نادەن ببن بە دیلی دەستی بۆریس جۆنسن. هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە نووسراوێکی فەرمی لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم لەبەردەن بۆریس جۆنسن دادەنێن، لەئەگەری رەتکردنەوە، بەردەوام دەبن لە بەرێوەبردنی پرۆسەی ریفراندۆم.