سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، رێکخراوی پەکەکە بووەتە هۆکاری دروستکردنی هەرەشەی تیرۆریستی بۆ سەر تورکیا و ئەوانیش ئەو هەرەشانە بە جددی وەردەگرن.
لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا یانس ستۆلتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ ئاماژەی بەدواهەمین پێشهاتەکان دا و لەبارەی کۆبوونەوەی ئەم مانگە رایگەیاند کە بە بەشداری تورکیا و فینلەند و سوید کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت.
هاوکات ستۆلتنبێرگ راشیگەیاند کە ئەندامانی ناتۆ ئامادەن گوێ لە نیگەرانییەکانی تورکیا بگرن، هەروەها پەکەکەی بە دروستکردنی هەرەشەی تیرۆریستی بۆ سەر تورکیا وەسف کرد و راشیگەیاند کە ئەوان هەرەشەکان بەجددی وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەشەوە سکرتێری گشتی ناتو باسی لەوەکرد کە فینلاند و سوید ئامادەن دابنیشن و قسە لەسەر نیگەرانییەکانی تورکیا بکەن.