سەرۆکی دامەزراوەی نەوتی نیشتمانی نایجیری رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد بارکیندۆ، سکرتێری گشتی رێکخراوی ئۆپیک کۆچی دوایی کردووە.
لە بڵاوکراوەیەکی تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر، میلی کیاری، سەرۆکی دامەزراوەی نەوتی نیشتمانی نایجیری ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە 6ـی 7ـی 2022، محەمەد بارکیندۆ، سکرتێری گشتی رێکخراوی ئۆپیک لە تەمەنی 65 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
هاوکات لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، “دکتۆر محەمەد سانوسی بارکیندۆ ـی بەڕێزمان لەدەستدا. کاتژمێر 11ـی شەو کۆچی دوایی کرد. بێگومان ئەمە خەسارەتێکی گەورەیە بۆ خانەوادەکەی، دامەزراوەی نەوتی نیشتمانی نایجیری، وڵاتەکەمان، ئۆپیک و کۆمەڵگەی وزەی جیهانی”.