سکاڵای یاسایی لەسەر نێچیرڤان بارزانی و رێواز فایەق تۆمار دەکرێت

سکاڵای یاسایی لەسەر نێچیرڤان بارزانی و رێواز فایەق تۆمار دەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سکاڵای یاسایی لەسەر نێچیرڤان بارزانی و رێواز فایەق تۆمار دەکرێت
0

لایک

سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ لە دادگای فیدڕاڵی عێراق داوای یاسایی لەسەر سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق تۆماركرد، ئه‌وه‌ش به‌هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.

شاسوار عەبدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، لە دادگای فیدڕاڵی عێراق داوای یاسایی لەسەر نێچیرڤان بارزانی و رێواز فایەق تۆمار کرد، داواکە تایبەتە بە درێژکردنەوەی وادەی پەرلەمان بەدەر لە یاسا و بەدەر لە ویستی خەلک و هاوڵاتییان. 

لە داواکەدا هاتوە، کە “پەرلەمان و تەواوی ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە لایەن خەڵکەوە هەڵبژێردراون و مافی هیچ کەس و لایەنێکی تر نیەی جگە لە خودی خەڵک، ئەو ماوەی دەسەڵاتە درێژ بکاتەوە”.

پێشتر نێچیرڤان بارزانی رۆژی 1ی 10ی 2022ی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دیاریكردبوو، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وه‌ش وایكرد په‌رله‌مان ته‌مه‌نی خۆی و دو سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی دیكه‌ی هه‌رێم درێژبكاته‌وه‌.