سپۆتیفای، وەکو دەربڕینی هەڵوێستێک بەرامبەر رێگرییەکانی رووسیا لە میدیاکان، خزمەتگوزارییەکانی لەو وڵاتە هەڵپەسارد.
سپۆتیفای، پلاتفۆرمی پەخشی دەنگی رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، نووسینگەکەی لە رووسیا بەهۆی هێرشەکانی مۆسکۆ بۆسەر ئۆکرانیا تا ماوەیەکی نادیار دادەخات.
ئەم هەڵوێستەی سپۆتیفای دوای ئەوەدێت کە رووسیا بڕیاری دەرکردووە، بڵاوکردنەوەی هەواڵ و دەنگۆ لەبارەی نزمکردنەوەی شکۆی هێز و سەربازانی رووسیا قەدەغەیە، بەمهۆیەوە خزمەتگوزارییەکە هەڵوێستی بەرامبەر رێگرییەکانی رووسیا لە میدیاکان بەمشێوەیە دەردەبڕێت.