وەزیری دەرەوەی سوید لەبارەی هەبوونی نیگەرانییەکانی تورکیا لە بابەتی تیرۆر رایگەیاند، زۆر بە جددی وەردەگرین.
لەمیانی دیمانەیەکدا لە کەناڵی فەرمیی سوید STV، ئان لیندی، وەزیرى دەرەوەى سوید باسى لە دانوستانەکان لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە بابەتى ئەندامبوونى سوید لە ناتۆ کرد.
هاوکات وەزیرى دەروەى سوید، ئەوەى خستەڕوو کە پێیوایە ئەو دانوستانانەى کە لە میانى لووتکەى ناتۆ کە سبەى لە مەدریدى پایتەختى ئیسپانیا دەستپێدەکات بە ئەرێنى بەڕێوەدەچێت و وتى، “هەروەکو لە گوتووێژێکى ئاساییدا چۆنە ئاوها لە هەندێک بابەتدا جیاواز بیردەکەینەوە. سەرەڕاى ئەمەش بەرێزگرتن لە بۆچوونى یەکتر دەتوانین رێگاى رێککەوتن بدۆزینەوە. نیگەرانییەکانى تورکیا دەربارەى تیرۆر زۆر بە جیددى وەردەگرین”.
شایەنی باسە لیندى ئاماژەى بەوەش کرد کە لەگەڵ تورکیادا هەمان بۆچوونیان سەبارەت بە رێکخراوى تیرۆریستیى پەکەکە هەیە و گوتى پێیان وایە کە تورکیاش ئەوەیان بینیوە کە چەند لەسەر ئەم پرسە جیددین.
ئان لیندى، باسى لەوەش کرد کە سوید لە بابەتى هەناردەکردنى چەک خاوەن یەکێکە لە توندترین یاساکانى جیهانە و وتى، “ئەگەر بچینە نێو هاوپەیمانییەکى سەربازییەوە کە لەگەڵ تورکیادا بەرگرى لە یەکتر بکەین بە پێى ئەوە بریار دەدرێت. دەرفەت هەیە بۆ هەنگاونانى پتەوتر بەرەو پێشەوە”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا