سوپای چین گەیشتە کەناراوەکانی تایوان

سوپای چین گەیشتە کەناراوەکانی تایوان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
سوپای چین گەیشتە کەناراوەکانی تایوان
0

لایک

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سوپای چین له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات ئاشكرای كرد، هێزه‌كانیان له‌ نزیكترین شوێن له‌ كه‌ناراوه‌كانی تایوان چه‌ند مانۆڕ و مه‌شقێكی سه‌رباز ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌ مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كه‌دا كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازی و مووشه‌كهاوێژ و فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌كانیان به‌شدار ده‌بن و هه‌روه‌ها سوپاكه‌شیان مه‌شقی سه‌ربازی له‌ كه‌ناراوه‌كانی نزیک تایوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

راشیگه‌یاند، له‌ مانۆره‌ سه‌ربازییه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ نوێترین ته‌كنه‌لۆژیا و جۆری فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیان به‌ به‌شداریی رێژه‌یه‌كی به‌رفراوانی سوپای ده‌ریاوانی ده‌بێت له‌ ده‌ریای رۆژهه‌ڵاتی چین و نزیک دوورگه‌كانی تایوان.