سوپای پاسداران کوژرانی یەکێک لە فەرماندەکانی لە سووریا راگەیاند

سوپای پاسداران کوژرانی یەکێک لە فەرماندەکانی لە سووریا راگەیاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سوپای پاسداران کوژرانی یەکێک لە فەرماندەکانی لە سووریا راگەیاند
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە کوژرانی یەکێک لە راوێژکارەکانی هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی لە دیمەشق کردووە.

بەپێی بەیاننامەیەکی سوپای پاسداران کە تیایدا هاتووە، “عەقید داود جەعفەری، راوێژکار لە هێزە ئاسمانییەکانی ئێران لەرێگەی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر دەستی “سیخوڕی ئیسرائیل” لە دیمەشق کوژراوە”.

ئەوەش هاتووە، سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتیکردووەتەوە کە بەیانی دوێنێ سێشەممە، لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە عەقید داود جەعفەری لەمیانی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا لە دیمەشق، لەلایەن سیخوڕەکانی ئیسرائیل کوژراوە.