سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە مووشەکییەکان بۆسەر کۆیە و زڕگوێز راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە مووشەکییەکان بۆسەر کۆیە و زڕگوێز راگەیاند

سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە مووشەکییەکان بۆسەر کۆیە و زڕگوێز راگەیاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە مووشەکییەکان بۆسەر کۆیە و زڕگوێز راگەیاند
0

لایک

سوپای پاسدارانی ئێران وردەکاریی هێرشە مووشەکییەکەی سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ئاشکراکرد و بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشانە راگەیاند.

ئاژانسی (فارس نیوز) سەر بە سوپای پاسداران باسی لە هێرشە مووشەکییەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە کۆیە و زەرگوێز کرد.

سەرچاوەیەک بە (فارس نیوز)ـی راگەیاندووە، “هێرشەکان لە رێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوان و مووشەک بوونە”.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2022، بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە کۆیە و زڕگوێز هێرشیان کرایەسەر.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان بە هۆی هێرشەکانەوە تا ئێستا کەسێک گیانی لەدەستداوە و شەشی دیکەش برینداربوونە.