تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، تۆپبارانی کوێستانەکانی بەربزین لە سنووری ناحیەی سیدەکان دەکەن.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11-05-2022 کاتژمێر 8:02ـەوە تۆپخانەکانی سوپای پاسداران تۆپبارانی کوێستانی بەربزین دەکەن و تاکە ئێستاش هێرشەکانی بەردەوامی هەیە.
جێی باسە، بەهۆی ئەوەی ئامانج و پێکانی تۆپەکان دوورە لە ئاوەدانی، تاکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی تۆمارنەکراوە.