ئاماژە بەوە کرا، سوپای عێراق هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی و چه‌كی قورسی به‌ره‌و سنووری قه‌زای سنجار جووڵاندووە.
بە پێی زانیارییەکان، ناردنی ئه‌و هێزه و چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییه، دوای گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سنووری قه‌زای سنجار و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و پەکەکە له ناوچه جیاوازه‌كانی سنووری ئه‌و قه‌زایه هاتوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاماژەی بەوە کرد، پلانێك بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئه‌منی و داخستنی سنووری ئه‌و ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ سووریا داده‌نێن.