‘سوپای رووسیا زیانی وای بەرکەوتووە کە تا ئێستا ھاوشێوەی نەبووە’
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ‘سوپای رووسیا زیانی وای بەرکەوتووە کە تا ئێستا ھاوشێوەی نەبووە’

‘سوپای رووسیا زیانی وای بەرکەوتووە کە تا ئێستا ھاوشێوەی نەبووە’

ڤۆلۆدمیر زێڵنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند کە سوپای رووسیا زیانی وای بەرکەوتووە کە تا ئێستا ھاوشێوەی نەبووە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
‘سوپای رووسیا زیانی وای بەرکەوتووە کە تا ئێستا ھاوشێوەی نەبووە’
0

لایک

ڤۆلۆدمیر زێڵنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند کە سوپای رووسیا زیانی وای بەرکەوتووە کە تا ئێستا ھاوشێوەی نەبووە.

زێڵنسکی وتیشی “ئەمە گەورەترین گورزە کە لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوودا بەر سوپای رووسیا کەوتبێت. دوژمن تەنھا بە لەناوبردنی ھەموومان دەتوانێت بێتە نێو کیێڤەوە”.

ڤۆلۆدمیر زێڵنسکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەوانانی لەبارەی جەنگی نێوان وڵاتەکەی و رووسیای دایەوە و رایگەیاند “لە ئێستادا رووسیا بە تانک و ھەزاران سەربازی بڵاوەپێکراو دەتوانێت بچێتە نێو کیێڤ. ئێمە لەوە تێدەگەین. ئەگەر دەیانەوێت سەرجەم مێژوویی ناوچەکە و ئەورووپا بسڕنەوە دەتوانن بچنە نێو نێو کیێڤەوە”.

ڤۆلۆدمیر زێڵنسکی ئەوەشی خستەڕوو کە رووسیا لەم دۆخەدا ھەرگیز ناتوانێت لە خاکی ئۆکراینا “دۆست” بۆ خۆی بدۆزێتەوە و وتیشی “ئەگەر ئامانجەکە ئەمەیە، با بفەرموون بێن. بەڵام لەم دۆخەدا، دوژمن لەم خاکەدا بە تەنھا دەبێت و بە ھیچ شێوەیەک هاوڕێ لە نێو ئێمەدا نادۆزنەوە”.

سەرۆکی ئۆکراینا ئەوەشی خستەڕوو کە زیانی زۆریان لە سوپای رووسیا داوە. راشیگەیاند “سوپای رووسیا لە ئۆکراینا زیانی وای بەرکەوتووە کە تا ئێستا ھاوشێوەی نەبووە. ئەمە گەورەترین گورزە کە لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوودا بەر سوپای رووسیا کەوتبێت. لە دەستیپێکی جەنگەوە، ٣١ یەکەی سەربازیی رووسیا لە چالاکی خراون. دوژمن تەنھا بە لەناوبردنی ھەموومان دەتوانێت بێتە نێو کیێڤەوە”.