سوپای ئیسرائیل: بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی 160 کاتیوشا و مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ئیسرائیل کردووە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • سوپای ئیسرائیل: بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی 160 کاتیوشا و مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ئیسرائیل کردووە

سوپای ئیسرائیل: بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی 160 کاتیوشا و مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ئیسرائیل کردووە

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 30 هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامداوە و 40 ئامانجیشیان پێکاوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
سوپای ئیسرائیل: بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی 160 کاتیوشا و مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ئیسرائیل کردووە
0

لایک

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 30 هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامداوە و 40 ئامانجیشیان پێکاوە.

سوپای ئیسرائیل لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرایکرد، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی 160 کاتیوشا و مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ئیسرائیل کردووە و لە رێگەی سیستەمی بەرگرییەوە توانیویانه‌ 60 مووشەک تێکبشکێنن و 30 مووشەکیش لە ناوخۆی کەرتی غەززەوە کەوتوونەته‌ خوارەوە.

هەروەها سوپای ئیسرائیل راشیگەیاندووە، تا ئێستا زیاتر لە 30 هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر پێگەکانی چەکدارانی جیهادی ئیسلامی و 40 ئامانجیشیان پێکاوە، كه‌ له‌ رێگه‌ی 55 مووشه‌كه‌وه‌ بووه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی ئیسرائیل 20 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ 19 كه‌سیان ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی بوون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینیش لە کەرتی غەززە رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل 10 کەس کوژراون و 79 کەسی دیکەش برینداربوون، یه‌كێك له‌ كوژراوه‌كانیش منداڵێكی 5 ساڵانه‌.