ئەنجومەنی فەراندەیی سوپای ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، رووسیا نزیکەی 1000 شەڕکەری سەربە حیزبوڵڵای لوبنانی لە سووریاوە هێناوەتە شارەکانی ئۆکرانیا.
ئەوەشی راگەیاندووە، “ئەم چاڵاکوانانە ئامانجیان نییە لە ئۆکرانیا شەڕ بکەن، بەڵکو وەکو ئامرازێک بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوڕووپا بەکاردەهێنرێن”.
پێشتریش رووسیا ئاماژەی بەوەکردبوو، بە هەزاران داواکاری لەلایەن خۆبەخشانی سووریاوە پێگەیشتووە بۆ ئامادەبوون لە رێزەکانی سوپای رووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا.
شایەنی باسە، ئەم رووداوانە لە کاتێکدایە کە دەستپێکی هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا لە ژێر دروشمی “پارێزگاریکردن لە هەرێمی دۆنباس” پێینایە هەفتەی چوارەم و دانپێدانانی سەربەخۆیی هەریەک لە “دۆنێتسیک و لۆگانسک” بە فەرمی لەلایەن پوتینەوە راگەیەندرا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی