سوودانی یاسای پارێزگاكان هه‌موارده‌كاته‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتێكی داراییش ده‌داته‌ پارێزگاره‌كانی عێراق
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی یاسای پارێزگاكان هه‌موارده‌كاته‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتێكی داراییش ده‌داته‌ پارێزگاره‌كانی عێراق

سوودانی یاسای پارێزگاكان هه‌موارده‌كاته‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتێكی داراییش ده‌داته‌ پارێزگاره‌كانی عێراق

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
سوودانی یاسای پارێزگاكان هه‌موارده‌كاته‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتێكی داراییش ده‌داته‌ پارێزگاره‌كانی عێراق
0

لایک

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م دانیشتنی لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكانی كرد و ژماره‌یه‌ک بڕیار په‌یوه‌ست به‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ هاووڵاتیان ده‌ركرد، یه‌كێک له‌بڕیاره‌كانیش كردنه‌وه‌ی هه‌ژمارێكی تایبه‌ت به‌داهاته‌كان ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیران سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌م دانیشتنی لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكانی كرد كه‌ له‌ هه‌رێمێكدا رێكخراو نین و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی گرنگترین ئاسته‌نگه‌ یاسایی و رێكاره‌كان كرا كه‌ رێگرن له‌ كاره‌كانی پارێزگاره‌كان و ده‌زگاكانیان.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یەک بڕیار ده‌ركران، یه‌كه‌میان پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی د. عه‌قیل مه‌حمود كه‌ریم ئه‌مینداری ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكان و ئه‌ندامێتی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی یاسایی سكرتاریه‌تی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان پارێزگاكان، راوێژكاری یاسایی له‌ پارێزگای به‌غداد، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی یاسادانان له‌ فه‌رمانگه‌ی یاسایی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی دارایی، به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له‌ پارێزگاكانی به‌سڕه‌ و نه‌ینه‌وای تێدا ده‌بێت.

باس له‌وه‌شكراوه‌، لیژنه‌كه‌ ره‌شنوسێک بۆ هه‌مواری یاسای پارێزگاكانی رێكنه‌خراو له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێم به‌ ژماره‌ 21ی ساڵی 2008 ئاماده‌ ده‌كات، لیژنه‌كه‌ش راسپارده‌یه‌كی كۆتایی له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌قێكی یاسایی له‌ بودجه‌ی ساڵی 2023 دیاریده‌كرێت كه‌ پارێزگاره‌كان سه‌رپشک بكرێن بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ئیداره‌ی پارێزگاكانیان.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “لیژنه‌كه‌ هه‌ژمارێک ده‌كاته‌وه‌ به‌ناوی (هه‌ژماری داهاته‌كانی ناوخۆ) له‌ ژێر چاودێری پارێزگار و له‌ ژێر وردبینی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌بێت، ئه‌و هه‌ژماره‌ په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێن، سه‌رجه‌م هه‌ژماره‌كانی دیكه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتیش به‌ پارێزگار ده‌درێت بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی پلاندانان، به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ ئێستادا”.

باس له‌وه‌شكراوه‌، به‌ پشتبه‌ستن به‌ ماده‌ی (45) له‌ یاسای پارێزگاكانی رێكنه‌خراو له‌ هه‌رێمێک ژماره‌ (21ی ساڵی 2008) هه‌مواركراو، وه‌زاره‌تی (ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه‌ گشتییه‌كان) و وه‌زاره‌تی (كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی) رێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ لاوه‌كیانه‌ی كار و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ن جێبه‌جێده‌كه‌ن، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌شی تێیدا كار له‌و فه‌رمانگانه‌دا ده‌كه‌ن ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ پارێزگاكان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كانیان كه‌ له‌ ده‌ستوور و یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كاندا هاتوه‌.