محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەخی ئێران و لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران پێشوازیلێکرا.
ئیبراهیم رەئیسی لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا رایگەیاند، “سوپاسی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەم لەم سەردانەیدا بۆ ئێران و زۆر سوپاسی گەلی عێراقیش دەکەم لەبارەی ئەو هەڵوێستەیان کە بەرامبەر سەردانیکەرانی ئێرانی لە چلەی ماتەمینی نواندیان”.
رەئیسی وتیشی، “پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران پەیوەندی مێژوویی و پتەون، لەسەر بنچینەی هاوبەشی بنیاتنراون. هیواخوازین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق لە گشت بوارەکاندا لەژێر سێبەری هەماهەنگی بەردەوامیی هەبێت، هیوادارین رێكاره‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی و لایه‌نه سیاسیه‌كان بتوانن خزمه‌تگوزاری باش پێشكه‌شی هاووڵاتیان بكه‌ن و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هاوكاری زیاتر له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بكه‌ن، ئه‌مڕۆش باسمان له زیادكردنی هاوكاریه‌كانی نێوانمان كرد له هه‌موو لایه‌نه‌كاندا، هیوادارین ئه‌و هاوكاریانه‌ی له نێوانمان هه‌یه بگاته ئاستێكی به‌رزتر”.
لە بەرامبەردا، سوودانی رایگەیاند، “بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەین بە هیچ کۆمەڵە و لایەنێک ببنەهۆی هەڕەشە و زیانگەیاندن بە ئاسایشی ئێران”.