سوودانی گەیشتە ئیماڕات

سوودانی گەیشتە ئیماڕات

شوبات 9, 2023 12:44
سوودانی گەیشتە ئیماڕات
0

لایک

دوای ئەوەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی بەرەو ئیمارات بەرێککەوت، کەمێک پێش ئێستا گەیشتە ئەبوزەبی.

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی بەیاوەری شاندێکی باڵای حکومی گەیشتە ئەبوزەبی و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ئیماڕات کۆببێتەوە.

پێشتر محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیا ئیماراتییەکان سەبارەت بە ئەجێندای سەردانەکەی باسی لەوەکردبوو، لەگەڵ بەرپرسانی ئیمارات گفتوگۆ دەکەن لەبارەی بەشداریپێکردنی ئەو وڵاتە لە بەڕێوەبردنی بەندەری فاو و پێداگری عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

ئاماژەی بەوەشدا، هەروەها هاوکاری وڵاتانی کەنداو لە دۆسیەی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی عێراق لەپێش ساڵی 2003 و پاش ساڵی 2003 بەشێكی دیکەی ئەو دۆسیەیانە دەبن کە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێی دەکەن.