محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، دوای سه‌ردانیكردنی مه‌زاری ئیمام عه‌لی ره‌زا سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت، كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی ئێران هێنا و گه‌ڕایه‌وه به‌غداد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆکوه‌زیران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌ردانی شاری مه‌شهه‌دی كرد و كۆتایی به‌سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران هێنا و گه‌ڕایه‌وه عێراق.
سوودانی دوێنێ سێشه‌ممه، بەسەردانێکی فەرمی گه‌یشته تارانی پایتەختی ئێران، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆککۆماری ئێران رایگه‌یاند، “ئێمه ئه‌مڕۆ له تارانین بۆ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندیه دوولایه‌نه‌كانی هه‌ردوو وڵات، له بواره‌كانی ئابووری و سیاسی و ئه‌منی، هه‌روه‌ها بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه، هه‌روه‌ها بارودۆخی هه‌رێمی، به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ردانه‌كه‌مان به‌رده‌وامیدانه به په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوانمان هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌ی كه له‌نێوانمان هه‌ن”.
جێی باسە، سوودانی دوێنێ له‌گه‌ڵ عەلی خامەنەیی، رێبه‌ری باڵای ئێران كۆبووەوه و سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد بۆ پشتگیری‌کردن و پاڵپشتیکردنی عێراق لەجەنگی دژی تیرۆر، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی ئەو هەوڵە هاوبەشانەی کردەوە بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و توندوتیژی و ماددە هۆشبەرەکان.