ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردنەوەی 42 قوتابخانەی لە گشت بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری بەغداد راگەیاند.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رێوڕەسمی کردنەوەی 42 قوتابخانەی لە گشت بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی سنووری بەغداد ئەنجام دەدات”.
ئەوەش هاتووە، “بەبۆنەی کردنەوەی ئەو قوتابخانانە رێوڕەسمێکی تایبەت بەڕێوەچوو”.