سوودانی: پێویستە عێراق بەرەو قۆناغی پیشەسازی ئاڕاستە بکەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی: پێویستە عێراق بەرەو قۆناغی پیشەسازی ئاڕاستە بکەین

سوودانی: پێویستە عێراق بەرەو قۆناغی پیشەسازی ئاڕاستە بکەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سوودانی: پێویستە عێراق بەرەو قۆناغی پیشەسازی ئاڕاستە بکەین
0

لایک

سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌ی دراو و هه‌ڵاوسانی ئابوورییه‌وه‌ حكومه‌ت ناچاربووه‌ په‌نا بۆ پشتگیریكردنی زیاتری كه‌رته‌ پیشه‌سازییه‌كان به‌رێت، راشیگەیاندووە، چاكسازی ئابووری كاری له‌پێشینه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌راهه‌م بێت و عێراق به‌ره‌و قۆناغێكی به‌ پیشه‌سزای ئاڕاسته‌ بكه‌ین، نه‌ک ببێته‌ خاڵێک بۆ كاڵا هاورده‌كراوه‌كان و رێره‌وێكی نایایسایی بۆ قاچاغچێتی دراوی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی، رایگه‌یاند، “هه‌ڵاوسانی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو وایكردووه‌ حكومه‌ت په‌نابباته‌ به‌ر چاكسازی ریشه‌یی له‌ كه‌رتی ئابووری و پاڵپشتیكردنی زیاتری كشتوكاڵ، پیشه‌سازی، كه‌رتی گه‌شتیاری و بازرگانی، ئه‌وه‌ش وه‌ک پاڵنه‌رێک بۆ ئه‌وه‌ی عێراق دووربخرێته‌وه‌ له‌ بازاڕێک بۆ كاڵا هاورده‌كراوه‌كان رێڕه‌وێكی نایایسایی بۆ قاچاغچێتی دراوی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌”.

وتیشی، “ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی گوزارشته‌ له‌ په‌رۆشی حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی سیستەمی وه‌زاره‌ته‌كان له‌ پێناو به‌ره‌وپێشبردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئابووری وڵات، چاكسازی ئابووری كاری له‌پێشینه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌راهه‌مبێت و ئه‌م هه‌نگاوه‌شمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بۆ به‌كارهێنانی میدیا و راكێشانی سه‌رنجی هاووڵاتیانمان نییه‌”.

سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، “هه‌ڵاوسانی نرخی دۆلار و كاریگه‌رییه‌ ره‌هاكانی له‌سه‌ر دۆخی ئابوری عێراق وای لێكردوین په‌نا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی وه‌ك كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتو گوزار ببه‌ین، وڵاته‌كه‌مان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ وه‌ک وڵاتێكی پیشه‌سازی ببوژێته‌وه‌ و بۆ ئاسۆیه‌كی باشتر و به‌ره‌و ناسنامه‌یه‌كی پیشه‌سازیانه‌ هه‌نگاو بنێت، حكومه‌ت پشتگیری له‌ ته‌واوی ئه‌و كه‌رته‌ پیشه‌سازیانه‌ ده‌كات، كه‌ له‌منێوه‌نده‌دا له‌پێناو ئه‌و ئامانجه‌دا كارده‌كه‌ن”.

سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق ده‌شڵێت، “پێویسته‌ پیشه‌سازی له‌ده‌ستی سیاسه‌ت به‌دووربێت و وه‌به‌رهێنانی سیاسی له‌ په‌راوێزی ئه‌م هه‌نگاوه‌دا بێت، هه‌روه‌ها پێویسته‌ كه‌رتی تایبه‌ت به‌شداری له‌م پرۆسه‌یه‌دا بكات و ببێته‌ به‌شێک له‌ پێشخستنی پیشه‌سازی عێراق، له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كیشمان پێویسته‌ كاربكه‌ین له‌ پێناو ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی وه‌ک ئامڕازێک بۆ پشتیوانیكردن له‌ كه‌رتی تایبه‌ت بمێنێته‌وه‌، هه‌نگاوێكی جددیش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ هاورده‌كراوه‌كان و ساغكردنه‌وه‌یان له‌ وڵاته‌كه‌ماندا بنێین”.

په‌یوه‌ست به‌ پرۆژه‌ بچوک و مامناوه‌نده‌كان، سوودانی وتی، “پێویسته‌ مۆڵه‌تی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی پشكنینی وردیان بۆ بكرێت و پشتگیری ته‌واوی پرۆژه‌ بچوک و مامناوه‌نده‌كان بكرێت، چونكه‌ ئه‌و پڕۆژانه‌ ده‌بنه‌ پرۆژه‌ی گه‌وره‌ و وه‌به‌رهێن له‌ داهاتوودا”.