سهرۆكوهزیرانی عێراق رایدهگهیهنێت، پێش هاتنی پشووی پەرلەمان، بودجهی ساڵی 2023 ئاماده دهكرێت.
محهمهد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق له کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، بە جددی کار دەکەین، بۆ ئەوەی پێش هاتنی پشووی پەرلەمان بودجە ئامادەبکرێت. وتیشی، “بە زووترین کات بڕیاری نوێ دەردەکەین بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم هاووڵاتییان”.
سوودانی تایبەت بە هەنگاوەکان بۆ ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2023 وتی، “بە وەزارەتەکانمان راگەیاندووە بودجەی 2023 ئامادە بکەن، بە جددی کار دەکەین بۆ ئەوەی پێش هاتنی پشووی پەرلەمان بودجە ئامادەبکرێت، دەمەوێت رایبگەیەنم ئەم حکومەتە پابەندە بەوەی یاسا جێبەجێ بکات، یاسا رێگەیداوە بە بانکی ناوەندی سیاسەتی پارە دەستنیشان بکەن، هەر بڕیارەک لە بانکەکە بدرێت ئێمە پابەندی دەبین، هەروەها پارێزگاریش لە سەربەخۆیی بانکەکە دەکەین”.
سوودانی جەختی لەوەشکردەوە، “ئێمە وەکو حکومەت پابەندین لە پاراستنی هەموو چین و توێژانەکانی عێراق، هەوڵدەدەین لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیاری نوێ دەربکەین، بۆ کەمکردنەوەی ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم هاووڵاتییان”.