نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی پێشوازیی کردووە لە گیدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا و شاندی یاوەری.
راشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئیتاڵیا خراوەتە بەرباس، ھەروەھا چۆنیەتی پتەوترکردنی ھاوکاری ھاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەکاندا، بە تایبەتی لەبواری ئەمنییدا تاوتوێ کراوە.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆڵی ئیتاڵیای لەچوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کۆتایی ھێنان بە تیرۆریستانی داعش بەرز نرخاندووە، ھەروەھا رۆڵی ئیتاڵیای لەچوارچێوەی نێردەی ناتۆ بۆ مەشق و راھێنان بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، بەگرنگ زانیوە.
محەمەد شیاع سوودانی راشیگەیاندووە کە عێراق و ئیتاڵیا دەرفەتێکی گەورەیان لە بەردەم دایە، بۆ ئەوەی لە چەندین بواردا هاریکاری یەکتر بکەن و جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە عێراق دەیەوێت لە بواری تەندروستیی، فێرکردن، پیشەسازیی و ئاودا، سوود لە شارەزایی کۆمپانیا ئیتاڵییەکان وەربگرێت و بۆ ئەو مەبەستەیش شاندێکی باڵای عێراقی سەردانی ئیتاڵیا دەکات.
لای خۆیەوە گیدۆ کرۆسێتۆ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوترکرنی ھاریکارییە ھاوبەشەکان لەگەڵ عێراق نیشان دا و رایگەیاند کە ھاریکارییەکانیان لەگەڵ عێراق لەبواری مەشق و راھێنان بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوام دەبێت.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت