“سوودانی پێداگره‌ لەسەر بەرزکردنەوەی به‌های دینار بەرامبەر بە دۆلار”
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • “سوودانی پێداگره‌ لەسەر بەرزکردنەوەی به‌های دینار بەرامبەر بە دۆلار”

“سوودانی پێداگره‌ لەسەر بەرزکردنەوەی به‌های دینار بەرامبەر بە دۆلار”

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
“سوودانی پێداگره‌ لەسەر بەرزکردنەوەی به‌های دینار بەرامبەر بە دۆلار”
0

لایک

ئه‌حمه‌د شه‌مه‌ری ئەندامی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆکوەزیران بۆئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوبێت سه‌رنجی له‌سه‌ر سێ بابەتە، یه‌كێک له‌وانه‌ش به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دیناره‌ به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی.

ئه‌حمه‌د شه‌مه‌ری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سۆمه‌ریه‌ رایگه‌یاند”.”سوودانی هێشتا پێداگره‌ لەسەر بەرزکردنەوەی به‌های دینار بەرامبەر بە دۆلار، بەڵام بڕیارێکی گرنگ هەیە، ئەویش یاسای بودجەیە و حیساباتی عێراقیش لەسەر بنەمای نرخی دۆلارێک به‌رامبه‌ر به‌ 1448 دینار دیاریكراوه‌”.

ده‌شڵێت، “بەرزکردنەوەی بەهای دینار به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی وردە وردە و قۆناغ به‌قۆناغ ئه‌نجامده‌درێت”.
 
باسی له‌وه‌شكرد، “چوارچێوەی هەماهەنگی و ده‌وڵه‌تی یاسا و سوودانیش پێداگری دەکەن لەسەر گەڕاندنەوەی به‌های دۆلار بۆ نرخی پێشوی به‌رامبه‌ر به‌دینار، بەڵام لە چوارچێوەی ئابووریی لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌سه‌ر ده‌كرێت”.