سوودانی و پوتین دۆسییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی نێوانیان تاوتوێدەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی و پوتین دۆسییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی نێوانیان تاوتوێدەکەن

سوودانی و پوتین دۆسییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی نێوانیان تاوتوێدەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سوودانی و پوتین دۆسییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی نێوانیان تاوتوێدەکەن
0

لایک

ئەمرۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا ئەنجامدا و تاوتوێی دۆسیە هەرێمی نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە بەرژەوەندی هەردوو وڵات کران.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، “سوودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ڤادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیاوە پێگەیشت، لەمیانی پەیوەندییەکەدا ئەو پرسانە تاوتوێکران کە بەرژەوەندی هەردوو لایەن لەخۆدەگرێت”.

ئەوەش هاتووە، سوودانی ئاماژەی بەوەکردووە، کە عێراق خواستی زیاتری هەیە بۆ پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ رووسیا لەبوارە جیاجیاکانی وەکو سیاسەتی دەرەوە و هاریکارییکردنی عێراق لە کەنداوی هەرێمی و نێودەوڵەتی”.

لە بەرامبەریشدا، پوتین پیرۆزبایی لە سوودانی کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانی بۆ خواستووە، جەختیشی لەوەکردووەتەوە کە رووسیا بەو ئاڕاستەیە هەنگاو دەنێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق پتەوتر بکات، بەتایبەت لە بوارەکانی بەرەوپێشچوون و کردنەوەی دەگای ئاڵوگۆڕی یارمەتیی و بەرژەوەندی سیاسی بۆ هەردوو وڵات.