سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له تاران لهگهڵ وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبووهوه و باسیان لەمیکانیزمەکانی بەهێزکردنی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی کرد لەچوارچێوەی هاریکاری و هاوبەشی بنیاتنەر لەنێوان هەردوو وڵات.
بهپێی راگهیهندراوێكی نوسینگهی سهرۆكوهزیرانی عێراق، ئهمڕۆ چوارشهممه محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له تاران لەگهڵ حوسێن ئەمیر عەبدوللەهیان، وەزیری درەوەی ئێران كۆبووهوه و هەروەها باسیان لەمیکانیزمەکانی بەهێزکردنی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی کرد لەچوارچێوەی هاریکاری و هاوبەشی بنیاتنەر لەنێوان هەردو وڵات.
سوودانی دوێنێ بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەدیدارێکدا پەیوەندی دوقۆڵی نێوان هەردوو وڵات و پێشخستنی لەگەڵ رۆڵی سەرەکی عێراق لەناوچەکە و هەوڵەکانی بۆ پشتگیریکردنی ئاسایش و بەرپاکردنی سەقامگیریەکەی باسکران.
سوودانی دوێنێ لهگهڵ عەلی خامەنەیی، رێبهری باڵای ئێران كۆبووه و سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد بۆ پشتگیریکردن و پاڵپشتیکردنی عێراق لەجەنگی دژی تیرۆر، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی ئەو هەوڵە هاوبەشانەی کردەوە بۆ رووبەرووبونەوەی تیرۆر و توندوتیژی و ماددە هۆشبەرەکان.