سوودانی و سیسی کۆبوونەوە

سوودانی و سیسی کۆبوونەوە

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەبدولفەتاح سیسی، سەرکۆماری میسر پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێکرد.

حوزه‌یران 13, 2023 11:14
سوودانی و سیسی کۆبوونەوە
0

لایک

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکی لەبارەی دیدارەکە بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، محەمەد شیاع سوودانی لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ میسر لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و میسر تاوتوێکراوە، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی ژمارەیەک پرسی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت کراوەتەوە لەسەر بەردەوامبوونی ھاریکاریی ھاوبەش، ئەوەیش بە ئامانجی پتەوترکردنی ھاوبەشی نێوان عێراق و میسر.

لەوبارەیەوە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، جەختی کردووەتەوە لەسەر گرنگی پتەوترکردنی کاری ھاوبەشی نێوان ھەردوو وڵات، بە ئاماجی رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریی و قەیرانەکان.

لای خۆیەوە عەبدولفەتاح سیسی، سەرکۆماری میسر خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سەبارەت بەسەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی بۆ میسر و رایگەیاند، میسر خواستی ھەیە لەچوارچێوی ھاوبەشی درێژخایەن، ھاریکارییە ھاوبەشەکانی لەگەڵ عیراق لە بوارە جیاجیاکاندا پتەوتر بکات.

En az 10 karakter gerekli