ئەمڕۆ هەینی 13-01-2023، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ فرانک ڤاڵته‌ر شتاینمایر، سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا کۆبووەوە و تاوتوێی هاریكاری ئاڵوگۆڕی نێوان هه‌ردوو وڵات و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی هاوبه‌ش کرا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تیایدا هاتووە، “محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ فرانک ڤاڵته‌ر شتاینمایر، سه‌رۆكی كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ كۆبووه و گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌هه‌موو بواره‌كانه‌وه کرا، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک پرسی دیكه‌ی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی كه جێگای بایه‌خی هاوبه‌شن، تاووتوێكران”.
هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی میكانیزمه‌كانی هاریكاری و ئاڵوگۆڕی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆست و شێوازه‌كانی پێشخستن و فراونكردن له‌بواره جیاجیاكانی ئابووری وزه‌دا كرا، به شێوه‌یه‌ک كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات و پێشكه‌وتنی گه‌له‌كانیدا بێت.