لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان فرمانی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ركردووه، به‌توندی رووبه‌ڕووی قاچاخچیه‌كانی دراو ببنه‌وه و ده‌ستگیریان بكه‌ن و رێگریش بكه‌ن دراو ببرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌میانه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان، رێنمایی توندی ده‌ركرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قاچاخچێتی به‌دراو و رێگریكردن له بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌ستگیركردن قاچاخچی و ئه‌و كه‌سانه‌ی یاری به‌نرخی دۆلار ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌ی به‌قاچاخگیراودا بگرن و بیانخه‌نه ژێر كۆنتڕۆڵ و لێكۆڵینه‌وه‌وه.
سوودانی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فه‌رمانیكردووه ئاسانكاری بۆ كاری بانک و نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو بكرێت، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی بازرگانی دراو به پێی ئه‌و زه‌مینه بانكییه یاساییانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته ژێر میكانیزمی ئاڵوگۆڕی كاڵا و داراییه‌وه.
فرمانیشیكردووه، ئاسانكاری له پێدانی دراوی بیانی بۆئه‌و هاووڵاتیانه بكرێت كه ده‌یانه‌وێت به‌مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزار یاخود چاره‌سه‌ر سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا رێگری له ده‌ستدرێژكاران و سوودمه‌ندانی ئه‌م رێكارانه به‌شێوه‌ی نایاسایی بگیرێت.
بڕیاره‌كه‌ی سوودانی دوای ئه‌وه‌دێت كه رۆژی پێنجشه‌ممه 02-02-2023 به‌های 100 دۆلار به‌رزترین ئاستی به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی تۆماركرد و گه‌یشته 176 هه‌زار دینار، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ک رێكار و بڕیار ده‌ركران بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار.