سوودانی سەردانی ئێران دەکات

سوودانی سەردانی ئێران دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سوودانی سەردانی ئێران دەکات
0

لایک

بڕیارە سێشەممەی داهاتوو بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی بۆردومانەکانی هەرێم لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە محەمەد شیاع سوودانی بە سەردانێک بگاتە تاران.

قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند،”سێشەممەی داهاتوو محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تاران دەکات، بڕیارە لە میانەی سەردانەکەیدا تاوتوێی چەند پرسێک بکات لە ناویشیاندا بۆردومانەکانی هەرێم”.

وتیشی، “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سودانی ونێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم چەندین پرسی گرنگی پەیوەست بە ئاسایشی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە، لێکتێگەیشتنی باش هەبووە لە نێوان هەردوولادا”.

ئاشکراشی کرد، “سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد ئیرادەیەکی سیاسی هەیە بۆ چارەسەری هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان”.