سوودانی سەرجەم شایستە داراییەکانی سێ سەرۆکایەتییەکە دەبڕێت

سوودانی سەرجەم شایستە داراییەکانی سێ سەرۆکایەتییەکە دەبڕێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سوودانی سەرجەم شایستە داراییەکانی سێ سەرۆکایەتییەکە دەبڕێت
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد کە بەرپرسانی پێشووی عێراق و هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی (کۆماری، وەزیران و پەرلەمان) دەگرێتەوە.

بەگوێرەی بڕیارەکانی سوودانی مووچەی پاسەوانانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی رابردوو لە دوای ساڵی 2003 دەبڕدرێت.

بەپێی بڕیارەکەی سوودانی، سەرجەم شایستە داراییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەبڕێت، کە بریتین لە لەتیف رەشید، سەرۆککۆمار و محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و محەمەد شیاع سوودانی(خودی خۆی)، سەرۆکوەزیران.

هەروەها مووچەی پاسەوانانی هەریەکە لە سەرۆککۆمارەکانی خولەکانی رابردوو وەک فوئاد مەعسووم و بەرهەم ساڵح و سەرۆکوەزیرانی پێشووتر ئەیاد عەللاوی، ئیبراهیم جەعفەری، نووری مالیکی، حەیدەر عەبادی، عادل عەبدولمەهدی و مستەفا کازمی دەبڕدرێن.

سوودانی ئامانجی ئەوەیە، لە رێگەی بڕیارەکانەوە، خەرجییە زیادەڕەوییەکانی حکومەت کەمبکاتەوە، وەک چۆن قەدەغەیە ئۆتۆمبێلی نوێ بدرێت بە ئەندامانی پەرلەمان، ئەمەش ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پلەی تایبەتیان هەیە، لەوانە سەرۆکی دەزگاکان و یاریدەدەری وەزیری وەزارەتەکان و باڵیۆزەکان.