سوودانی: رۆژانە ملیۆنان دۆلار بە قاچاغ دەبرێنە دەرەوەی عێراق
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی: رۆژانە ملیۆنان دۆلار بە قاچاغ دەبرێنە دەرەوەی عێراق

سوودانی: رۆژانە ملیۆنان دۆلار بە قاچاغ دەبرێنە دەرەوەی عێراق

شوبات 1, 2023 12:06
سوودانی: رۆژانە ملیۆنان دۆلار بە قاچاغ دەبرێنە دەرەوەی عێراق
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد، رۆژانە ملیۆنان دۆلار بە قاچاغ و بە پسوڵەی ساختە دەبرێنە دەرەوەی عێراق.

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند، بابەتی بردنە دەرەوەی دۆلار بە قاچاغ کاتێک ئاشکرابوو کە هەمووان پابەند بوون بەوەی مامەڵە داراییەکان لە رێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی SWIFTـەوە ئەنجام بدەن، پلاتفۆڕمەکەش رێگە بە بانکی ناوەندی ئەمەریکا دەدات چاودێری دۆخەکە بکات.

سوودانی دەشڵێت، عێراق بەدەست گەندەڵی درێژخایەنەوە دەناڵێنێت کە ئیدارەی گشتی و تەواوی ئابووری وڵاتەکە تێکدەدات و دراوی ناوخۆیی زیاتر لە 10%ی بەهاکەی لەدەستداوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی بەرامبەر دابەزینی توانای کڕینی هاووڵاتیان.