محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌سته‌یه‌كی باڵا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌گه‌ڵ تێمێكی پشتگیریکردنی پێک دەهێنێت.
راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند: له‌سه‌ر راسپارده‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌پێی به‌رنامه‌ی وەزاری و به شێوه‌یه‌كی ناكلاسیكی كه به‌سه‌ر نه‌رێنیه‌كانی رابردووا به‌سه‌ركه‌وێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌یه‌كی جیاواز له‌ژێر ناوی “ده‌سته‌ی باڵا بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی” پێكهێنا.
راشیگەیاند: ئەو دەستەیە به مه‌به‌ستی په‌له‌كردن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پرسه گه‌وره‌كانی گه‌نده‌ڵی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داواكراوه‌كان به پرسی گه‌نده‌ڵی و پاره گشتییه دزراوه‌كان پێکهێنراوە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە سوودانی رێنوێنی کرد کە تیمێكی پاڵپشت به ده‌سه‌ڵاتی فراوانه‌وه دابمه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیرییه‌كی ته‌واو له ده‌سته‌ی باڵا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكات له كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسانه.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران باسی لەوەش کرد کە عه‌بدولكه‌ریم عه‌بد فازڵ به‌ڕێوبه‌ری گشتیی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رۆكی ئه‌م تیمه ده‌بێت.
ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەشی خستەڕوو کە سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕێنوێنی ئه‌وه‌شی كرد كه ڕێكاره‌كانی تیمی ناوبرا له چوارچێوه‌ی به‌رده‌ستبوونی هه‌موو گه‌ره‌نتییه‌كانی ده‌ستوور و یاساكان بێت به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به مافی مرۆڤه‌وه