محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، “له‌ڕێگه‌ی پابه‌ندبوون به‌ده‌ستووری عێراق سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و ئه‌و گرفتانه‌ی رووبه‌ڕووی كاره هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد ده‌بنه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، شه‌وی رابردوو محه‌مه‌د شیاع سودانی پێشوازی له ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردووه، له میانی دیدارێكدا پێداچوونه‌وه‌یان به بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی و گرنگترین ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م چاكسازی و پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدان كرد.
سه‌رۆكوه‌زیران جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر گرنگی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور وه‌ک ئاماژه‌یه‌كی بنچینه‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان یان ئه‌و گرفتانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كاره هاوبه‌شه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌بنه‌وه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی داواشی له په‌رله‌مانتارانی پارتی كردووه، هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ یه‌كخستنی كاری په‌رله‌مانی له ئه‌ركی چاودێری و یاسادانان، له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بن به دوای چاكسازی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی خواسته‌كانی هاووڵاتیان له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا.
سه‌رۆكوه‌زیران جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێویستی كاركردن بۆ به‌هێزكردنی به‌ره‌ی ناوخۆ، ده‌سته‌به‌ركردنی پاراستن بۆ هه‌مو پێكهاته‌كان و برایه‌تی و پێكه‌وه ژیانی گه‌لی عێراق كردووه‌ته‌وه، به ئاڕاسته‌ی چه‌سپاندنی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی مه‌ده‌نی.