محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەردانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی کرد و بڕیاریدا لەئێستادا کاروباری دەزگاکە لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەودا بێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیانناکمەیەکدا رایگەیاند، “ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەردانی بنکەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی کرد و لەگەڵ بەڕێوەبەرەکان و کادیرانی دەزگاکە کۆبووەوە و تاوتوێی دواهەمین بەرەوپێشچوونەکان و ئەرکە هەنووکەییەکان کران”.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “سوودانی جەختی کردووەتەوە لەوەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دامەزراوەیەکی ئەمنیی و نیشتمانی گەورەیە و رۆڵی گەورەی لە خزمەتکردنی نیشتمان و گەلی عێراق هەیە”.
ئەوەش هاتووە، “سوودانی پێدارگی کردووە لەوەی، ۆێویستە بنەماکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەسەر نووسراوی دەستوور و رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەببرێن، و پێویستە بەرژەوەندییەکانی گەل و نیشتمان و ئەمنییەتی باڵای لەپێشینەی کارەکانیدا بێت”.
ئاماژە بەوەشکراوە، “سوودانی بڕیاریداوە، لە ئێستادا ئیدارەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەژێر بەڕێوەبردنی خودی خۆیدا بێت”.