سوودانی: تواناکانمان بەرزدەکەینەوە کە لەماوەی 3 ساڵدا پێویستمان بە هاوردەکردنی بەرهە نەوتییەکان نابێت
  • تەبا کوردی – TEBA Kurdi
  • عێراق
  • سوودانی: تواناکانمان بەرزدەکەینەوە کە لەماوەی 3 ساڵدا پێویستمان بە هاوردەکردنی بەرهە نەوتییەکان نابێت

سوودانی: تواناکانمان بەرزدەکەینەوە کە لەماوەی 3 ساڵدا پێویستمان بە هاوردەکردنی بەرهە نەوتییەکان نابێت

شوبات 21, 2023 18:32
سوودانی: تواناکانمان بەرزدەکەینەوە کە لەماوەی 3 ساڵدا پێویستمان بە هاوردەکردنی بەرهە نەوتییەکان نابێت
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی وتارێکیدا به‌ڵێنده‌دات، له‌ ماوه‌ی سێ ساڵدا تواناكانی عێراق بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی، پێویست به‌ هاورده‌كردنی غاز له‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌كات.

ئه‌م وتانه‌ی محەمه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ رێوڕه‌سمی واژۆکردنی گرێبەستی خولی پێنجەمی مۆڵەتی نەوت هاتوون و به‌ڵێنیدا، له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا تواناكان به‌و ئاسته‌ به‌رزبكه‌نه‌وه‌، كه‌ هیچ پێویستییه‌كمان به‌ هاورده‌كردنی غاز و به‌رهه‌مه‌ نوتییه‌كانی دیكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌بێت.

سوودانی دەشڵێت، له‌كاتێكدا عێراق وڵاتێكی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته‌، كه‌چی ساڵانه‌ به‌ بڕی 10 ملیار دینار غاز له‌ ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ده‌كات، وێڕای هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كانی دیكه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چاکسازی لە کەرتی نەوتدا خۆی له‌ وەبەرهێنان له‌ سامانی نه‌وتدا ده‌بینێته‌وه‌ و چوونی عێراق بۆ ناو بازاڕی غازی جیهانی، یه‌كێكه‌ له‌ بژارده‌كانی كارنامه‌ی حكومه‌تی ئێستا و جێبەجێی دەکەین.

En az 10 karakter gerekli