سوودانی بەرەو فەرەنسا بەڕێکەوت

سوودانی بەرەو فەرەنسا بەڕێکەوت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سوودانی بەرەو فەرەنسا بەڕێکەوت
0

لایک

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەغدادی بەرەو فڕەنسا جێهێشت و لەو وڵاتەدا ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵا ئەنجام دەدات لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و پاریس.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26-1-2023، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاندووە، “محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی لە سەردانێکی فەرمیدا بەرەو فەرەنسا بەرێكەوت”.

شایەنی باسە بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە سوودانی لە پاریس كێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان، هەروەها بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی پاریس و بەغداد، لە بوارەكانی هاوكاری سیاسی، ئابووری، ئەمنی و كاریگەری بەسەر‌ ناوچەكە، لەگەڵ ئیمانوێڵ ماكرۆن و بەرپرسانی فەرەنسا تاوتوێ بكات.