سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له بازرگان و خاوهنكاران رایگه‌یاند، به‌بێ به‌شداری كه‌رتی تایبه‌ت و هاوبهشیكردنێكی راسته‌قینه و ئه‌نجام نه‌دانی چاكسازی، رێگا ئابوورییه‌كانی ده‌وڵه‌ت راست ناكرێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆکوه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆکوه‌زیران له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران و خاوه‌نكارانی كه‌رتی تایبه‌ت كۆبووەوه و له‌میانی دیداره‌كه‌دا باسیان له بارودۆخی ئابووری نیشتمانی و ئاسۆی كاره‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت و به‌شداریكردنی له فراوانكردنی هه‌لیكار و گه‌شه‌پێدان و گرنگترین ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می كرد.
سه‌رۆکوه‌زیران له‌دیداره‌كه‌دا، نیازی حكومه‌تی ئاشكرا كرد بۆ كۆتاییهێنان به‌و پراكتیزه هه‌ڵانه كه نوێنه‌رایه‌تی به‌ربه‌ستن له به‌رده‌م په‌ره‌پێدانی ئه‌م كه‌رته ئابوورییه گرنگه، داوایكرد پڕۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سروشتی ئاسته‌نگه‌كانی ئابووری و ئه‌و پێداویستیانه‌ی كه رووبه‌ڕووی هاووڵاتی ده‌بنه‌وه، بگونجێندرێن.
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیشیكرده‌وه، له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌كسان و دوور له قۆرخكاری ده‌خرێنه ژێر كێبڕكێی دادپه‌روه‌رانه.