محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دۆلار دەگەڕێنینەوە بۆ نرخی فەرمی و دەشڵێت، بەهای دینار لە دۆلار بەرزترە و هاوكات داوایەكیش ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكیدا رایگەیاند، دۆلار دەگەڕێنینەوە بۆ نرخی فەرمی و بەهای دینار لە دۆلار بەرزترە، حکومەت لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ گەڕاندنەوەی دۆلار بۆ نرخی فەرمی و لەئێستاشدا دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ بازرگان و خاوەنکارەکان بەردەستە کە بەشێوەیەکی “شەرعی” بازرگانی دەکەن..
راشیگەیاند، داوا لە هاووڵاتییان دەكەین دۆلار هەڵنەگرن و لەگەڵ ئەوەشدا دینار نەكەن بە دۆلار و لە ئێستادا دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ بازرگان و خاوەنكارەكان بەردەستكراوە و حكومەت هەموو ڕێوشوێنێك دەگرێتەبەر بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی.