سوودانی بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ده‌ركرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ده‌ركرد

سوودانی بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ده‌ركرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سوودانی بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ده‌ركرد
0

لایک

محه‌مه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ده‌كرد، بۆ ئه‌نجامدامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌خۆراكی سه‌ربازان و ژماره‌ی پاسه‌وانانی ئه‌فسه‌ران و لیژنه‌كه‌ش له‌ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ستكراوه‌ كراوه‌ تا به‌شێوه‌ی كتوپڕ و له‌كاتی جیاوازدا سه‌ردانی بنكه‌ سه‌ربازیه‌كان بكات.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع سوودانی بڕیاریدا بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ک به‌سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌فسه‌رانی به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌مه‌به‌ستی چاودێریكردنی ره‌وشی سه‌ربازان و دابینكردنی پێداویستیه‌ سه‌ره‌كییه‌كانیان، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش، لیژنه‌كه‌ ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات بۆ ‌ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌خۆراكی سه‌ربازان به‌ڕێگای سه‌ردانی له‌ناكاو و له‌كاته‌ جیاوازه‌كاندا و له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ره‌وه‌شیان ده‌بێته‌وه‌.  

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لیژنه‌كه‌ چاودێری ژماره‌ی پاسه‌وانانی ئه‌فسه‌ران له‌پله‌ی موقه‌دم و به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ ده‌كات، تاچه‌ند له‌گه‌ڵ راسپارده‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان گونجاون كه‌ له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاڕاسته‌ی كردوون، له‌گه‌ڵ تێبینیكردنی دیارده‌ نه‌رێنیه‌كان زیان به‌ناوبانگی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش دیاریده‌كرێن كه‌ له‌كاتی ئه‌ركدا و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ركدا خراپه‌ ده‌كه‌ن و له‌هه‌مو پێكهاته‌كان و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆن و باره‌گا جیاوازه‌كان. 

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، ئه‌م لیژنه‌یه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ رۆژی هه‌ینی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه‌ و ده‌ستكراوه‌ كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌مو شوێن و باره‌گای سه‌ربازی و ئه‌منی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌زگای روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر و فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی تایبه‌ت بكات، پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لیژنه‌یه‌ راپۆرتی هه‌فتانه‌ سه‌باره‌ت به‌كار و چالاكیه‌كانی خۆی پێشكه‌ش به‌فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان بكات، ئه‌م لیژنه‌یه‌ سه‌ر به‌سكرتێری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌بێت، له‌رویی پێشكه‌شكردنی راپۆرته‌كان و چاودێریكردنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.