سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی بەشداریکردن لە رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی تیرۆركردنی محه‌مه‌د باقر حه‌كیم تایبەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار رایگەیاند، “به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بڕیاری حكومه‌تی عێراق نه‌بووه”.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، حکومەت بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی بانکی ناوەندی عێراق بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21ـی كانوونی دووه‌می 2023، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی تیرۆركردنی محه‌مه‌د باقر حه‌كیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی قسه‌یكرد و وتی، “به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بڕیاری حكومه‌تی عێراق نه‌بووه”.
ناوبراو راشیگه‌یاند، حکومەت بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی بانکی ناوەندی عێراق بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. ئاماژەی بەوەشکرد، “هه‌موو رێوشوێنكمان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ جێگیركردنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار”.
سوودانی له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌كه‌ی بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی قسه‌یكرد و روونیكرده‌وه، له زۆر سێكته‌ردا چاكسازییان ئه‌نجامداوه و له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بن بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی. وتیشی، “خه‌ڵكی عێراق شایسته‌ی ژیانێكی باشترن و ده‌بێت كار بۆ باشتكردنی بژێوی ژیانیان بكرێت”.