سوودانی، فرمانی خانەنشینکردنی بۆ کازمی و 17 وەزیری کابینەی پێشوو دەرکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانی، فرمانی خانەنشینکردنی بۆ کازمی و 17 وەزیری کابینەی پێشوو دەرکرد

سوودانی، فرمانی خانەنشینکردنی بۆ کازمی و 17 وەزیری کابینەی پێشوو دەرکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
سوودانی، فرمانی خانەنشینکردنی بۆ کازمی و 17 وەزیری کابینەی پێشوو دەرکرد
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، فرمانی خانەنشینکردنی بۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق و 17 وەزیری کابینەکەی ناوبراو دەرکرد.

بەگوێرەی فرمانی ژمارە (22305) کە واژۆی سوودانی لەسەر و تیایدا هاتووە، “لەڕوانگەی پێدانی متمانە بە حکومەتی نوێی عێراق لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران و سوێند خواردن، لەسەر بنەمای ئەو دەسەڵاتانەی بەپێی دەستوور پێماندراوە، بڕیاردرا سەرۆکوەزیران و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران خانەنشین بکرێن”.