سوودانى بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە وەزارییەکان لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگی ییەوە سەرپشک دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سوودانى بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە وەزارییەکان لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگی ییەوە سەرپشک دەکرێت

سوودانى بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە وەزارییەکان لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگی ییەوە سەرپشک دەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
سوودانى بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە وەزارییەکان لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگی ییەوە سەرپشک دەکرێت
0

لایک

چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرپشککراوە لە هەڵبژاردنی کەسایەتیەکان بۆ پۆستە وەزاریەکان و دەشڵێت، “سەرۆکوەزیرانی راسپێدراو دەتوانێت وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری لە دەرەوەی پشک پشکێنەی حزبی دیاری بکات.”


لەدوای کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیارانی راسپێردراو، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە سەرۆکوەزیران سەرپشککراوە لە دیاریکردن و هەڵبژاردنی ئەو کەسایەتیانەی لەلایەن هێزە سیاسیەکانەوە بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزاریەکان پێشکەشدەکرێن.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە سودانی سەرپشکراوە لە هەڵبژاردنی کەسایەتیەکان یان پێشنیازکردنی کەسانی سەربازی و مەدەنی بۆ وەزارەتەکانى ناوخۆ و بەرگرى.

ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی 18 ئەم مانگە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت داوای لە پەرلەمان کرد رۆژی شەممەى داهاتوو بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکەی سودانی کۆببێتەوە.